ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی باس لە پێكانەكەی میلیتاو و ئاستی بێڵینگهام دەكات

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە پێكانەكەی ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ریال مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ گۆس لە خولەكی 28 و جود بێڵینگهام لە خولەكی 36 تۆمار كران.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكەدا ئانچێلۆتی ووتی: میلیتاو بەدەست پچڕانی بەستەرەی ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت، شتەکان بە باشی دەرناکەون، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینەکان ئەنجام دەدەین.

بەردەوام بوو ووتی: هێشتا هیچ شتێك بە تەواوی دەرنەكەوتووە، هەموو شتێك بۆی هەیە، هیوادارم پێكانەكەی زۆر مەترسیدار نەبێت، بەڵام هەندێك نیگەرانی هەیە.

ئیدێر میلیتاو

سەبارەت بە یاریزانە نوێیەكەیان جود بێڵینگهام ووتی: بێڵینگهام یاریزانێکی ناوازەیە و تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، زۆر بەخێرایی خۆی لەگەڵ سیستەمی تیپدا دەگونجێنێت، ئەمەش دڵخۆشم دەکات، هەست دەکەیت وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لەگەڵمان بێت.

جود بێڵینگهام

دەربارەی گرێبەستكردن لەگەڵ كیپا ووتی: ئەو یاریزانی ریال مەدرید نیە، ناتوانم هیچ شتێك بڵێم.

لە كۆتایشدا ووتی: یارییەكی باش بوو، بەتایبەت لە گێمی یەكەمدا، گێمی دووەم خاو بووینەوە، ئازارمان چەشت، بەڵام بە گشتی ئاسێكی باشمان پێشكەشكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button