ئیسپانیا

چاڤی لەبەر ئەم هۆکارانە نایەوێت نەیمار بگەڕێنێتەوە

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، ئارەزووی گەڕاندنەوەی نەیمار داسیلڤای هاوتیمی پێشووی نییە، بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەکەن، گەڕانەوەی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە هێشتا گومانی لەسەرە.

نەیمار چاوەڕێی پەیوەندییەکی بارسێلۆنا دەکات، بەڵام تا ئێستاش چاڤی هێرناندێز بڕیاری گواستنەوەی ئەم یاریزانەی نەداوە. سەرەڕای پێداگریی هەندێک لە بەڕێوەبەرانی یانەکە لەسەر قبوڵکردنی نەیمار وەک باشترین کەس بۆ پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵی عوسمان دێمبلی، بەڵام راهێنەری بارسێلۆنا هێشتا پابەندە بە بۆچوونی پێشووی خۆیەوە و نایەوێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگەڕێنێتەوە، ئەمەش بێگومان هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە.

بە پێی راپۆرتێکی ئاس هۆکاری چاڤی بۆ نەگەڕاندنەوەی نەیمار تەنها وەرزش نییە. نەیمار یاریزانێکە زۆر توشی پێکان دەبێت و چاڤی پێی وایە بەهۆی دەنگۆیانەی کە لەدەرەوەی یاریگا تۆشی دەبن کاریگەری لەسەر ژووری جلگۆڕین و یانەکە بە گشتی دەبێت. جگە لە رەتکردنەوەی چاڤی، بابەتێکیتر هەیە کە رێگری لە هاتنی نەیمار دەکات، ئەویش دۆخی نالەباری ئابووری یانەکەیە.

لە راستیدا هەرچەندە بارسێلۆنا دوێنێ بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی پشکە میدیایەکانی دەست کەوت، بەڵام ئەم تەندەرە بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی یاریزانە نوێیەکان و نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانە، بۆیە یانەکە دەبێت یەکێک لە یاریزانە باشەکانی تری بفرۆشێت تاوەکوو بتوانێت نەیمار بگوازێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button