ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆماس مۆلەر کارێکی سەیر بۆ هاری کەین دەکات

یاریگا –

ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن تۆماس مۆلەر، بەخێرهاتنی هاری کەین دەکات.

یانەی بایرن میونشن کۆتایی هێناوە بە گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، هەرچەندە باڤارییەکان هێشتا بە فەرمی گواستنەوەی یاریزانەکەیان رانەگەیاندووە، بەڵام تۆماس مۆلەر دەستپێشخەری کرد و بەشێوەیەکی جیاواز بەخێرهاتنی کەین دەکات.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هەموانی سەرسامکرد بە ئاهەنگێڕانی بۆ ئەنجامدرانی ئەم گرێبەستە و نوسوییەتی، چ گرێبەستێکی مەزنە، بەگەرمی بەخێرهاتنی هاری کەین دەکەم.

پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا بایرن میونشن بە فەرمی گواستنەوەی هاری کەین رابگەیەنێت و یاریزانەکە پێسکەش بە هاندەران بکات.

هاوکات هەر ئەمشەو بایرن لە یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا رووبەڕووی یانەی لایپزیگ دەبێتەوە، بەپێی سەرچاوە ئەڵمانییەکان ناوی هاری کەین لە پێکهاتەی بایرن دەبێت بۆ یارییەکەی ئەمشەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button