ئەفریقا

بواتێنگ بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا

یاریگا

کوین پرێنس بواتینگ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی غانا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

یاریزانە تەمەن 36 ساڵەکە لە ماوەی یاریکردنیدا بۆ 15 یانەی جیاواز یاری کردووە، ئەمڕۆ بە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند.

بۆاتینگ لە یانەی ئەیسی میلان ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و لە ماوەی سێ وەرزدا بە گشتی 114 جار لەگەڵ ڕۆسۆنێری یاریی کردووە.

یاریزانەکەی پێشووی غانا لە یانە دیارەکانی وەک بارسێلۆنا و دۆرتمۆند و تۆتنهام یاریکردووە. بە گشتی بواتێنگ لە کاروانی وەرزشی خۆی 520 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 76 گۆڵ و 56 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button