ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆرگن کڵۆپ بۆمبە گەورەکەی تەقاندەوە

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول ئاشکرایکرد، لە هەوڵدان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کایسێدۆ.

کەمێک لەمەوبەر یۆرگن کڵۆپ, لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، کە یانەکەی لە هەوڵدایە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مۆیسێس کایسێدۆی ئەستێرەی یانەی بڕایتن.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەو بارەیەوە گوتی:

هەردوو یانە لەسەر بڕە پارەی گرێبەستەکە رێککەوتوون، بەڵام با بزانین چی روودەدات، بە چڕی هەوڵ دەدەین یاریزانەکە بگوازینەوە.

کڵۆپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

کایسێدۆ ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت؟ ناتوانم وەڵامی ئەوە بدەمەوە، نازانم

بەدرێژایی ئەم مێرکاتۆیە کایسێدۆ ئامانجێکی سەرەکی یانەی چێڵسی لەندەنی بوو، بەڵام لەگەڵ بڕایتن نەدەگەیشتە رێککەوتن.

شەوی رابردوو رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بەهای 110 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە بڕایتن کردووە، یانەکە بە ئۆفەرەکە رازیبووە و ئەمڕۆ هەینی یاریزانی ناوبراو دەبێت بە یاریزانێکی نوێی لیڤەرپوول.

هەر لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ پرسیارێکی دیکە ئاراستەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە کرا و پرسییان چەند ساڵێک لەمەوبەر گوتت هەرگیز 100 ملیۆن یۆرۆ بە یاریزانێک نادەم، کڵۆپ لە وەڵامدا گوتی:

هەڵەبووم کە گوتم هەرگیز 100 ملیۆن پاوەند بە یاریزانێک نادەم، بۆچوونم گۆڕی، ژیان بۆچوونەکانت دەگۆڕێت

بابەتی زیاتر

Back to top button