ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی ئامادەیە 88 ملیۆن پاوەند بۆ پاکێتا خەرج بکات

یاریگا

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلتەرا دووەم ئۆفەری زارەکی خۆی بۆ گواستنەوەی لوکاس پاکیتا ناوەراستکاری بەرازیلی وێستهام یونائید پێشکەش کرد و نرخەکەشی 88 ملیۆن پاوەندە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئونا، یانەی مانچستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە یانەی وێستهام دەدات و دووەم پێشنیاری زارەکیشی بە بەهای 88 ملیۆن پاوەند (101 ملیۆن یۆرۆ) پێشکەش بە تیپەکە کردووە.

سانتی ئونا بانگەشەی ئەوە دەکات کە وێستهام ئەو ئۆفەرەش ڕەتدەکاتەوە، چونکە داوای 110 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانە ناوەڕاستەکەیان بۆ ئیتیحاد.

بەهۆی گرنگیدانی پیپ گواردیۆلا بۆ ئەم یاریزانە بەڕازیلییە، دانوستانەکان بەردەوام دەبن و هەردوولا دڵنیان کە دواجار ئەنجامێکی لەبار بۆ ئەم گواستنەوەیە بەدەستدەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button