ئینگلتەرا

مانچستەر یونایتد قەرەبووی هاری ماگوایەر دەکاتەوە

یاریگا

مانچستەر یونایتد گفتوگۆ لەگەڵ هاری ماگوایەر دەکات سەبارەت بە بڕی قەرەبووکردنەوەکە و ئامادەیە لەگەڵ چوونی لە یانەکەیان قەرەبووی بکاتەوە.

مانچستەر یونایتد بڕە پارەیەک دەداتە هاری ماگوایەر بۆ ئەوەی قەرەبووی کەمکردنەوەی مووچەکەی لە وێستهام بکاتەوە، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە پەیوەندی بە وێستهام بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەتلەتیک، وەک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوون بووەوە، مانچستەر یونایتد پێشنیاری 30 ملیۆن پاوەندی لە وێستهام وەرگرتووە بۆ ئەوەی هاری ماگوایەر پێشکەشێ ئەو یانەیە بکات،بەڵام پێش ئەوەی ئەم گواستنەوەیە یەکلایی بکرێتەوە، پێویستە دانوستان لەسەر مەرجەکانی جیابوونەوەکەی بکرێت.

مووچەی هەفتانەی ماگوایەر لە مانچستەر یونایتد 190 هەزار پاوەندە، بەڵام مووچەی هەفتانە بۆ 100 هەزار پاوەند لە وێستهام دادەبەزێت. بۆیە پێشبینی دەکرێت یونایتد ژمارەیەک بدات بۆ دابینکردنی بەشێک لەم جیاوازییە وەک قەرەبوو بۆ بەرگریکارە 30 ساڵانەکە کە هێشتا دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی.

لە بەشێکی تری ئەم ڕاپۆرتەدا شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت یەکێک لە ژان کلێر تۆدیبۆ و بنیامین پاڤار وەک جێگرەوەی ماگوایەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button