ئیسپانیا

هاوخەمی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ کۆرتوا

یاریگا

یاریزانانی ریال مەدرید پشتگیری کۆرتوا دەکەن

یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا هیوای زوو چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ تیباوت کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەکەیان دەخوازن.

تیبۆ کۆرتوا لە کاتی مەشقەکانی ڕیال مەدریددا تووشی قورسترین پێکان بوو، ئەویش پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیەتی. گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە زەحمەتە بەشداری یارییەکانی وەرزی نوێ یانەکەی بکات، لەبەر ئەوە یانەیە دەستی کردووە بە گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی.

هاوڕێکانی تیباوت کۆرتوا لە ڕیال مەدرید بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکان هیوای زوو چاکبونەوە بۆ کۆرتوا دەخوازن و هیوای زوو گەڕانەوەی بۆ دەکەن.

ئانتۆنی رۆدیگەر: بەهێزبە براکەم ئێمە لە پشتین

رۆدریگۆ: بەهێزبە و زوو بگەڕێوە

ملیتاو: بەهێزبە براکەم ئێمە لەگەڵتین

بێنزێما یاریزانی پێشووی ریال مەدرید: بەهێزبە تیبۆ

کاماڤینگا: زوو بگەڕێوە باشترین

چوامینی: بەهێزبە براکەم ئێمە هەموو لەگەڵتین

بابەتی زیاتر

Back to top button