یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە نەشتەرگەری بۆ ئاردا گولەری توركی و یاریزانی نوێی یانەكەی ئەنجام بدات.
لە ماوەی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ لە ئەمریكا، ئاردا گولەر لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێكان هات.
لە بەرواری 21ی مانگی رابردووەوە ئاردا گولەر بەشداری لە هیچ راهێنانێكی یانە شاهانەكەدا نەكردووە و هیچ یارییەكەیش لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام نەداوە.
📋 𝑁𝑜𝑚𝑏𝑟𝑒: Arda
1𝑒𝑟 𝑎𝑝𝑒𝑙𝑙𝑖𝑑𝑜: 'Calidad'
2º 𝑎𝑝𝑒𝑙𝑙𝑖𝑑𝑜: Güler pic.twitter.com/Ngl2jBC6Y1— Real Madrid C.F. (@realmadrid) July 12, 2023
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی زە ئاتلێتیك لەچەند كاتژمێری رابردوودا ریال مەدرید بڕیاری كۆتایی خۆی داوە، دوای كۆبوونەوەیەك یانەكە بڕیاری كۆتایی خۆی داوە بەوەی كە نەشتەرگەری بۆ ئاردا گولەر بكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەگەرێکی زۆر هەیە کە پزیشکی بەرپرس لە نەشتەرگەریەكە دکتۆر مانوێل لایز بێت، ئەو پزیشكەی پێشتر لە چارەسەرکردنی سێرخیۆ رامۆس لە ساڵی 2021 و مارکۆ ئاسێنسیۆ لە ساڵی 2019 و لوکا مۆدریچ لە ساڵی 2016 کاری کردووە، چاوەڕوان دەكرێت نەشتەرگەریەكە بەمزوانە لە مەدریش بكرێت.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە دوو مانگ و نیو لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.