بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نەیمار پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و یانەکەش رازییە

یاریگا –

نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی دەیەوێت ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵیت، یانەکەش هەمان خواستی هەیە.

رۆژنامەی UOLی بەڕازیلی بڵاویکردووەتەوە، نەیماری بەڕازیلی دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، یانە فەڕەنسییەکاش بە هەمان شێوە دەیەوێت دەستبەرداری ئەستێرەکەی سامبا ببێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لەم هەفتەیە بەرپرسانی سانجێرمان لەگەڵ ئەستێرە بەڕازیلییەکە کۆدەبنەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ناوبراو، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە و فرۆشتنی گەورەترین ئەگەرە کە رووبدات.

سانجێرمان نایەوێت بەشێوەی خواستن دەستبەرداری هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکەی ببێت، بەڵکو دەیەوێت بە گرێبەستێکی یەکجارەکی بیفرۆشێت، یانەی هیلالی سعودیش نزیکترین کڕیارە.

هاوکات پێگەی RMC بڵاویکردووەتەوە گفتوگۆکانی نێوان پاریس و هیلال دەستی پێکردووە سەبارەت بە گواستنەوەی نێیمار بۆ سعودیە، بەڵام خواستی یاریزانەکە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

نەیمار تا ئێستا خاوەن ریکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوەیە لە مێژووی تۆپی پێدا، کە لە هاوینی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە بۆ پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button