ئه‌ڵمانیا

مانچیستەر یونایتد دەیەوێت پاڤارد بکاتە شوێنگرەوەی ماگوایەر

یاریگا

لەسەر داوای ئیریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد، کارگێری ئەو یانەیە کار لەسەر گواستنەوەی بێنجامین پاڤارد بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەکات.

فلۆریان پلێتنبێرگ لە سکای ئەڵمانیاوە دەڵێت، کارگێری یانەی مانچستەر یونایتد باشترین چانسی هەیە بۆ گواستنەوەی بنجامین پاڤارد بەرگریکارە فەرەنسییەکەش پێشوازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد کردووە و چانسێکی زۆریشی هەیە لە ریزەکانی ئەو یانەیە ببێتە شوێنگرەوەی هاری ماگوایەر.

دانوستانی نێوان هەردوولا بە باشی بەڕێوە دەچن و ئەرێنین و چاوەڕێ دەکرێت ئەو بەرگریکارە فەرەنسیە وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە توماس توخێل راهێنەری یانە باڤاریەکە داوای هێشتنەوەی پاڤاردی کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت یانەکەیان بەرەو پرێمەرلیگ جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button