ئیتاڵیا

یوڤێنتوس هەوڵی گواستنەوەی زانیۆلۆ دەدات

یاریگا

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت ئەم هاوینە نیکۆلۆ زانیۆلۆ هێرشبەری یانەی گالاتەسەرای تورکیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەری Football Italia بڵاویکردەوە خانمە پیرەکە دەیەوێت زانیۆلۆدا بگەڕێنێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی یاریکردنی ئەو یاریزانە لە سێرئائەی وەربگرێت بە بیانۆی ئەوەی پێشتر لە ریزەکانی یانەی رۆما یاریکردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە زانیۆلۆ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ گالاتاسەرای بڕگەیەکی هەیە کە ڕێگەی پێدەدات بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام کارگێری یوڤی ئۆفەرێکی 30 ملیۆنی پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەی گالاتەسەرای ئامادەیە دەستبەرداری زانیۆلۆ بێت، بە تایبەت دوای گواستنەوەی تیتێ هێرشبەری بەڕازیلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button