فه‌ره‌نسا

پاریس ئامادەیە دەستبەرداری نێیمار بێت

یاریگا

پاریس سانجێرمان ئامادەیە بەرامبەر 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەی بێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ڕۆیشتنی نێیمار ئەستێرەی بەڕازیلیەکەیان نییە، بە مەرجێک داوای 150 ملیۆن یۆرۆ (130 ملیۆن پاوەند/165 ملیۆن دۆلار) دەکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.

بڕیارەکەی نیمۆ بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو، چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی کۆمەڵێک ئۆڵتراسی پاریس سانجێرمان لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە پاریس گردبوونەوە و دروشمیان دەوتەوە و داوای ڕۆشتنی دەکەن، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری شازادەکان ئامادەنیە بە نرخێکی کەم دەستبەرداری نێیمار بێت، لە هەمان کاتدا مووچە زۆرەکەشی بووەتە سەر ئێشە بۆیان. هەر ئەمەش وایکردووە یانەکە بیر لەوە بکاتەوە ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن پێشکەشی یانەیەکی سعودی بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button