ئەفریقائینگلتەرا

درۆگبا بە شێوەیەکی سەیر باس لە داهاتووی خۆی دەکات

یاریگا
دیدیێ درۆگبا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار و یانەی چێڵسی ئینگڵاند رەتیدەکاتەوە کاری راهێنەرایەتی بکات.

لە دیدارێکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆ یاریزانە ئەفریقیەکە دەڵێت ” ئەم هاوینە پێشنیاری راهێنەرایەتی چێڵسی پێشکەشم کرا بەڵام رەتمکردەوە، چونکە من پلانی گەورەترم هەیە و دەمەوێت کاریگەریم لەسەر میللەتێک هەبێت نەک تەنها یانەیەک. مەبەستم ئەوە نیە کە کاری سیاسی بکەم و خۆم بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەم کاندید بکەم “.

درۆگبا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات مەبەستیەتی لە داهاتوودا کار لەسەر پێشخستنی تۆپی پێ وڵاتەکەی بکات، بۆیە زۆرێک پێیانوایە دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی کاندید بکات.

Back to top button