ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی وێستهامی دەوێت

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت لوكاس پاكێتای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی وێستهامی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

لە گواستنەوەكانی وەرزی رابردوودا پاكێتا لە ریزەكانی لیۆنەوە بە بەهای 43 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وێستهامەوە كرد.

گرێبەستەكەی ناوەڕاستكارە 25 ساڵانەكە لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی گلۆبۆی بەڕازیلی مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی پاكێتا بە بەهای 70 ملیۆن پاوەند پێشكەشی وێستهام كردووە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، وێستهام تا ئێستا وەڵامی ئۆفەرەكەی مانچێستەر سیتی نەداوەتەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئۆفەرەكە رەتبكرێتەوە و داوای زیایر بكەن بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەیان.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پاكێتا ئامانجی سەرەكی پێپ گواردیۆلایە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لۆكاس پاكێتا

پاكێتا وەرزی رابردوو بەشداری لە 41 یاریدا كرد و توانی 5 گۆڵ بكات و 7 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button