ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێرناردۆ سیلڤا دەرفەتێکی تر بە بارسێلۆنا دەدات

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچێستەرستی، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، دەرفەتێکی کورتی داوە بە بارسیلۆنا بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن.

سەبری یاریزانە پورتوگالییەکە بەرەو تەواوبوون دەڕوات و ئۆفەرێکی درێژکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەرسیتی لەسەر مێزەکەی هەیە، کە زۆر نزیک بووەتەوە لە قبوڵکردنی.

بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی مۆندێپۆرتیڤۆ، بێرناردۆ دەیەوێت کەمێک کاتێکی زیاتر بدات بە بارسێلۆنا پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوە نزیکەکانی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە باس لەوە دەکەن کە بۆ ماوەی رۆژێک یان دوو رۆژ چاوەڕێی گواستنەوەی یەکلاکەرەوەی بارسێلۆنا دەکات. بێرناردۆ و دەوروبەرەکەی بەهۆی هەڵوێستەکانی بارسا سەریان لێ شێواوە. لە لایەک گرێبەستێکیان پێشکەش کرد کە وردەکاری تەواوی تێدابوو، لە لایەکی دیکەشەوە هەرگیز بە فەرمی دانوستاندنیان لەگەڵ سیتی نەکردووە.

بێرناردۆ لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە بوو بارسێلۆنا هەنگاوێکی جددی بگرێتەبەر، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە رووی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button