ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

هاری کەین هۆشداری دەداتە بایرن میونشن

یاریگا –

هاری کەین ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆشداری دەداتە بایرن میونشن کە تەنها تا یەکشەممە کاتیان هەیە بە کۆتاییهێنان بۆ گواستنەوەی بۆ ئەم یانەیە.

تۆماس توخێل داوای لە بەڕێوبەرانی بایرن میونشن کردووە لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بە هەموو شێوەیەک هاری کەین بگوازنەوە بۆ یاریگای ئالیانز ئارینا.

ئەوان ماوەیەک لەمەوبەر هەوڵەکانیان دەست پێکرد، چونکە باش ئاگاداری سەختی دانوستاندن لەگەڵ دانیێل لیڤی، بەڕێوەبەری یانەی تۆتنهام بوون، ئەویش بەو شێوەیەی کە چاوەڕوانیان دەکرد دانوستاندن لەگەڵی ئاسان نییە.

بایرن سێ جار بەفەرمی داوایکەینی کردووە ، به ڵام هەر سێ داواکارییەکەیان رەت کراوەتەوە. هاوکات دوایین ئۆفەریان 100 ملیۆن یۆرۆ بوو، زۆرێک پێشبینیان دەکرد ئەم ئۆفەرە بە وەڵامێکی ئەرێنی لەلایەن بەڕێوەبەرانی تۆتنهامەوە پێشوازی لێبکرێت. کەین پێشتر دانوستاندنی لەگەڵ بایرن کردبوو و گەیشتبووە رێککەوتن، بەڵام ئەم دۆخە بە هیچ شێوەیەک بۆی دڵخۆشکەر نییە، ئێستاش تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە کە ئەم ئەستێرە ئینگلیزییە هۆشداری داوەتە یانەی بایرن میونشن.

هۆشداریشی بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە داوە کە بە زووترین کات گواستنەوەی بۆ میونشن کۆتایی پێ بێنن لەڕاستیدا کەین بۆ بایرن رایگەیاندووە کە تەنها تا رۆژی یەکشەممە ماوە بۆ ئەوەی ئەم گواستنەوەیە کۆتایی پێبهێنێت و ئەگەر ئەمە روونەدات ئەوا وەرزی داهاتوو لە تۆتنهام دەمێنێتەوە.

ئەم هەڕەشەیە فشارەکانی بەڕێەبەرانی میونشنی زیاتر کردووه و ئێستا بەدوای ئه وەن رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ کڕینی ئەستێرە ئینگلیزه که پێش یارییەکەی یەکه می تۆتنهام بەرامبەر برێنتفۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button