ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: یان سۆمەر بووە گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان

یاریگا-

یان سۆمەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسرا، پەیوەندی بە ئینتەرمیلانی ئیتاڵیەوە کرد بە گرێبەستێک تاوەکو ساڵی 2026.

سۆمەر لە سەرەتای ئەمساڵدا، دوای ئەوەی نۆیەری گۆڵپارێزی سەرەکی بایرن میونشن توشی پێکان بوو، پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کرد و تەنیا 25 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامدا.

بڕی گرێبەستەکەی یان سۆمەر 6 ملیۆن یۆرۆیە، کە بە دوو قیست دەدرێت بە بایرن میونشن.

ئینتەرمیلان لە مێرکاتۆی هاوینەدا ئۆنانای گۆڵپارێزیان فڕۆشتە مان یونایتد و لەگەڵ یان سۆمەر گرێبەستیان واژۆ کرد وەکو گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button