ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دێنیس زەکەریا یوڤێنتۆسی جێهێشت

یاریگا- یانەی یوڤێنتۆس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ مۆناکۆ بۆ فرۆشتنی دێنیس زەکەرییا بە یانە فەڕەنسییەکە.

بیانکۆنێری هیوایەکی زۆری لەسەرئەو یاریزانە هەڵچنیبوو بەڵام ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە چاوەڕواندەکرا و وەرزی رابردوو بە خواستن درا بە چێڵسی.

بەڵام لەو یانەیەش کاریگەری دروست نەکرد. بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەک سکای سپۆرت و کاڵچیۆ مێرکاتۆ، یۆڤی و مۆناکۆ لەسەر 18 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بەڵام زۆربەی پارەکان لە گۆڕاوەکاندا دەبێت.

یۆڤی تەنها 10 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی ئەو یاریزانەدا خەرجکردبوو لە زستانی 2022دا لە میونشنگلادباخەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button