فه‌ره‌نسا

بەپەلە: کیلیان ئێمباپێ لە پێکهاتەی پاریس دووردەخرێتەوە

یاریگا-رێگە بە کیلیان ئێمباپێ نادرێت بەشداری مەشقە ئاساییەکانی پاریس سان جێرمان بکات و بەجیا لەگەڵ یاریزانە نەویستراوەکانی دیکە دەبێت.

دوای کۆتایی هاتنی گەشتە خۆئامادەکارییەکەیان، سبەینێ پاریس یەکەم یەکەی مەشق لە کامپی یانەکە ئەنجام دەدەن بەمەبەستی ئامادەکارییەکانیان بۆ یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی فەڕەنسی.

زۆربەی سەرچاوەکانی فەڕەنسا و ئیسپانیا لە نێویاندا ئاڕ ئێم سی سپۆرت رایانگەیاند، پاریس بڕیاریداوە رێگە بە ئێمباپێ نەدات بگەڕێتەوە پێکهاتەی یەکەمی یانەکە.

بەوەش چاوەڕواندەکرێت ئەستێرە فەڕەنسییەکە، لە هیچ کامێک لە یارییەکانی مانگی هەشتی یانەکەدا بەشداری نەکات و داهاتووی بە هەڵواسراوی بمێنتەوە.

لەباری مانەوەی ئەو یاریزانەدا لە پاریس دەنگۆی ئەوە هەیە تەواوی وەرزەکە لەسەر کورسی یەدەگ بهێڵدرێتەوە. سەبارەت بە هۆکارەکەشی میدیای لێ پاریسیان دەڵێت، ناسڕ خلێفی پێی وایە ئێمباپێ ناپاکی لێکردووە و سوورە لەسەر ئەوەی تۆڵەی لێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button