ئینگلتەرا

گواردیۆلا، کایل واڵکەری بانگهێشتی ئێوارەخوانێک کرد

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەرسیتی کایل واڵکەری بەرگریکاری یانەکەی بانگهێشتی ئێوارە خوانێکی دوو کەسی کرد و توانی رازی بکات گریبەستەکەی لەگەڵ سیتیزن نوی بکاتەوە.

شەوی هەینی ئەو دوو کەسە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو لە چێشتخانەیەکی فانتازی ژاپۆنی لە شاری مانچستەر نانیان خوارد.
زە سان ئاماژەی بەوە کرد کە: کۆبوونەوەی ئەم دوو کەسە لە کاتێکدا بوو کە قسە و باسێکی زۆر لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵی ئینگلیزی بۆ بایرن میونشن هەیە.

لە سەرەتای گواستنەوەی هاوینەوەدا یانەی بایرن میونشن بەدوای گرێبەستی ئەم یاریزانەدا دەگەڕێت. دوای ئەوەی بنیامین پاڤارد بەرگریکاری راستی میونشن رایگەیاند کە هەوڵی جێهێشتنی یانەکەی دەدات، باڤارییەکان روویان لە والکەری بەرگریکاری دڵخوازی پیپ گواردیۆلا کرد بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە.

سیتی ئۆفەرێکی نوێی بۆ والکەر پێشکەش کردووە و پێپ دووپاتیدەکاتەوە کە دەیەوێت بەرگریکارەکەی لە یانەکەی بمێنێتەوە. چەند کاتژمێرێک پێش ئەم ژەمە ئێوارەیە، پێپ سەبارەت بە والکەر و بێرناردۆ سیلڤا گوتی:

ئەوان زۆر گرنگن بۆ ئێمە، ئێمە ئەم دوو یاریزانەمان دەوێت و هەرچی پێویست بێت دەیکەین بۆ ئەوەی بمێننەوە، پڕکردنەوەی جێگەیان زۆر قورس دەبێت.

پێپ بە هیچ شێوەیەک نایەوێت والکەر لەدەست بدات، چونکە جگە لە پرۆسەی سەختی پڕکردنەوەی شوێنی ئەم یاریزانە، جواو کانسێلۆش داهاتوویەکی نادیاری هەیە، بەدوور نازانرێت ئەم بەرگریکارە پورتوگالییە لە ناو پێکهاتەی گواەدیۆلا دا جێگەی بێتەوە.

رەنگە باسی سەرەکی سەر مێزی نانخواردنی نێوان ئەم بەرگریکارە و راهێنەرەکەی مانەوەی ئەو و بێرناردۆ بووبێت لە تیپەکەدا. ئەو دووانە دوای خوانەکە یەکتریان لە باوەش گرت و پیپ بە پاسکیلێکی پێنارێلۆ بە بڕی 6هەزار و 500 دۆلاری چێشتخانەکەی بەجێهێشت.


شایانی باسە ئاماژە بەوە بکرێت ئەمڕۆ یانەی مانچێستەرسیتی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا رووبەڕووی ئارسناڵ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button