ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سعودییەکان کانسێلۆ لە بارسێلۆنا دەدزن

Yariga App

یاریگا –

سعودییەکان کێشە دەخەنە گواستنەوەی جۆواو کانسێلۆی پۆرتوگالی بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

هەفتەی رابردوو ئاشکرا کرا، کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی جۆواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی یانە ئینگلیزیەکە.

ئەمڕۆ فیچاخێس، لە راپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکانی نێوان مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لەبارەی جواو کانسێلۆ وەستاوە، چەند یانەیەکی سعودیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە هاتوونەتە سەرهێڵ.

پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن سوورە لەسەر ئەوەی کانسێلۆ لە پلانەکانیدا نییە، داوایکردووە بەهەر شێوەیەک بێت یانەکەی دەستبەرداری یاریزانەکەبن تەنانەت ئەگەر لە بەرژەوەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی رکابەریشیان بێت.

کانسێلۆ زستانی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد، باڤارییەکان گرێبەسیەکەیان بۆ نوێنەکردنەوە و گەڕایەوە مانچێستەر، تا ئێستاش ئۆفەرێکی شیاوی بەدەست نەگەیشیووە.

پاش یەکلایی بوونەوەی گرێبەستی عوسمان دیمبێلی بۆ پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا کەوتە گفتوگۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی بەرگریکارە تەمەن 29 ساڵانییەکە، کە لە ساڵی رابردووەوە ئامانجێکی سەرەکی چاڤی هێرناندێزە.

بەڵام پێدەچێت پارە زۆرەکانی سعودییەکان گرفتێکی گەورە بۆ کەتەلۆنییەکان درووست بکات و کاروانی وەرزشی کانسێلۆ بەرەو خولی رۆشەنی سعودی بگوازێتەوە.

کانسێلۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر سیتی، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 155 یاری کردووە، خاوەنی 9 گۆڵ و 22 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button