قاوەی یاریگاگرنگترین

گفتوگۆکانی نێوان بارسا و مان سیتی وەستاون و چوامینی لە پرێمەرلیگ داوا کراوە

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، بووەتە ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا، تایبەت دوای چوونە دەرەوەی عوسمان دێمبێلی بۆ پاریس سانجێرمان – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

گفتوگۆکانی نێوان مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لەبارەی جواو کانسێلۆ وەستاوە، چەند یانەیەکی سعودیە بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ هاتوونەتە سەرهێڵ – فیچاخێس

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئۆرێلیەن چوامینی، یاریسازی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەکانییەوە، هەرچەندە چوامینی لەلایەن بایرن میونشنەوە چاودێری دەکرێت – سپۆرت

سوفیان ئەمرابت، پێکهاتەی فیۆرێنتینای جێهێشت و هەنگاوەکانی بەرەو مانچێستەر یونایتد خێراتر لێکردووە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

مانەوەی دەیڤد مۆیس، لە پۆستی راهێنەرایەتی وێستهام کەوتووەتە مەترسییەوە، چونکە داواکارییەکانی زۆربوون و داوای یاریزانی زیاتر دەکات – مەیڵ

ریال مەدرید و چێڵسی کێبڕکێ لەسەر دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یوڤێنتوس دەکەن، بە تایبەت مەدرید ئەگەر کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە – کادێنسێر

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی سێیەم ئۆفەر بە ساوسامتن دەکات، ئەمیش بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا – گۆڵ

چێڵسی لە گواستنەوەی مۆسێس کایسیدۆ، ئەستێرەی برایتن بێزاربووە و ئێستا چاوی بڕیوەتە لیاندرۆ پاریدێس، یاریزانی پاریس سانجێرمان – ستاندارد

تۆتنهام زۆر لە گواستنەوەی میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری فۆڵفسبورگ نزیکبووەتەوە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە کایڵ وۆڵکەر کردووە – ئاتلێتیک

برایتن چاودێری کریستیان ئاسلانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینتەر میلان دەکات – توتۆ مێرکاتۆ وێب

ئاتاڵانتا خەریکی بەسەر ئینتەر میلان سەردەکەوێت و گرێبەست لەگەڵ جیانلوکا سکاماکا، یاریزانی وێستهام واژۆ دەکات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

بابەتی زیاتر

Back to top button