ئه‌مریکا

لاوتارۆ مارتینیز: یاریكردن بۆ ئەرجەنتین قوربانی دانی دەوێ

یاریگا- یاریزانی ئەرجەنتینی لاوتارۆ مارتینیز ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كرد بەرامبەر مەكسیك و توانی هاتریك تۆمار بكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ووتی: قوربانی زۆرم داوە تا گەشتومەتە ئەم شوێنە و توانیومە لە پێكهاتەی سەرەكی ئەرجەنتین بم.

هەروەها ووتیشی: من زۆر دڵخۆشم و بە پەرۆشم تا زیاتر پێشكەش بكەم بۆ هەلبژاردەكەم.

بەردەوام بوو ووتی: گەشتن بە ئەم شوێنە ئاسان نیە، هەروەها بەردەوام بوون لەم جێگا سەختترە، چونكە چەندین ئەستێرە و یاریزانی گەورەی لێیە، ئێمە ئەوەی لە تواناماندا هەبێت پێشكەشی دەكەین تا دڵی هاندەرەكانمان خۆش بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button