ئیسپانیاگرنگترین

نهێنی پێدانی ژمارە 7 بە ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

یاریگا

ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی کردووە درێسی ژمارە 7 پێبدات.

لەو کاتەوەی لە ساڵی 2018 لە فلامینگۆوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، ڤینیسیۆس درێسی ژمارە 20 ئەم تیپەی لەبەر کردووە و لەم تیپەدا درەوشاوەتەوە.

ڤینی لە دوو وەرزی ڕابردوودا توانی 45 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و ببێتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ڕیال مەدرید و هەروەها توانی تاکە گۆڵی یانەکەی  لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ساڵی ڕابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول تۆمار بکات.

سەرەتای ئەم وەرزە بوو کە ڕاگەیەندرا ئەستێرە بەڕازیلییەکەی مێرنگی بە درێسی ژمارە 7 لەم وەرزەوە یاری بۆ یانەکەی دەکات و ئەم بڕیارەش لەلایەن زۆرێک لە هاندەرانی ئەم تیپە پێشوازی لێکرا.

ڕۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، ئەم داوایە لەلایەن خودی ڤینیسیۆسەوە کراوە، بەهۆی گرنگیدانی زۆری بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە دیدارەکەی لەگەڵ پێرێس داوای لێکرد ئەم ژمارەیەی بۆ دابنێت.

درێسی ژمارە 7 لە ڕیال مەدرید زۆر گرنگە و پێشتریش یاریزانانی وەک ڕائول گۆنزالێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەبەریان کردووە و هەردووکیان بە ئەفسانەی ئەم یانەیە دادەنرێن.

هەرچەندە ئەو ژمارەیە چەند وەرزی ڕابردوودا خاوەنەکەی ئیدین هازارد بوو، بەڵام نەیتوانی ئەو درەوشاوەییە دووبارە بکاتەوە کە لە چێڵسی لە تیپەکەدا هەیبوو و دواجار گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید هەڵوەشاندەوە و لێیان جیابووەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button