ئیسپانیایاریگا

ئۆساسۆنا سزا دەدرێت

یاریگا –

یوفا لە بڕیارێکی نوێدا رایگەیاند کە یانەی ئۆساسۆنای ئیسپانیای لە وەرزی 2025-2026ەوە بەشداریی لە یارییەکانی پاڵەوانیەتی ئەوڕوپادا ناکات.

9 رۆژ لەمەوبەر دادگای ناوبژیوانی وەرزشی (CAS) تانەکەی ئۆساسۆنای لە بڕیارەکەی یوفا قبوڵکرد و بەم شێوەیەش ئەم یانەیە دەتوانێت بەشداری لە یارییەکانی قۆناغی داهاتووی خولی کۆنفڕانس لیگ دا بکات.

ئەو دۆسیەیەی باسمان کرد پێشتر یەکلایی کراوەتەوە، ئەتلەتیک لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە، دوابەدوای لێکۆڵینەوەی چاودێرانی تەمبێ کردنی یوفا، سزای نوێ بەسەر ئەو یانەیە دا سەپێندرا کە سزاکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

سزادان بە بڕی 100 هەزار یۆرۆ بۆ ئۆساسۆنا لە وەرزی 2025-2026 لە پاڵەوانیەتی ئەوڕوپا.

لەلایەکی ترەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا 5%ی داهاتی ئۆساسۆنا بۆ بەشداریکردن لە خولی کۆنفرانس لیگ دەبڕێت.
ئەم سزادانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت. بەم شێوەیە ئۆساسۆنا ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو بەخشراوە و لە دوو ساڵی داهاتووەوە سزاکانیان بەسەر دا جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button