ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: مارسێلۆ یاریزانێك تووشی پێكانێكی سەخت دەكات

یاریگا –

مارسێلۆ، یاریزانی بەڕازیلی و بەرگریكاری باڵی چەپی یانەی فلۆمینێنسی بەڕازیلی یاریزانێك تووشی پێكانێكی سەخت دەكات.

هەردوو یانەی فلۆمینێنسی و ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆرز لە جامی كوبا لیبێرتادۆس رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییركەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە دوای رۆیشتنی لە ریال مەدرید مارسێلۆ پەیوەندی بە ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانیەوە كرد و دوای ماوەیەكی كەم ریزەكانی یانە یۆنانیەكەی بەرەو فلۆمینێنسی جێهێشت.

لە خولەكی 55ی یارییەكەدا مارسێلۆ یاریزانێك تووشی پێكانێكی سەخت دەكات.

دوای ئەو رووداوە راستەوخۆ مارسێلۆ كارتی سوور وەردەگرێت و لە یاریەكە دەكرێتە دەرەوە.

دواتر مارسێلۆ بە گریانەوە یاریگای جێهێشت دوای ئەوەی قاچی یاریزانێكی ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆرزی شكاند.

دوای یارییەكە مارسێلۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەمڕۆ ناچار بووم بە ساتێكی زۆر سەختدا تێپەڕ بم لە یاریگادا، بە هەڵە و بە بێ مەبەست لە یاریزانێكم دا، هیوای زوو چاكبوونەوەت بۆ دەخوازم لوسیانۆ سانچێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button