ئیتاڵیاگرنگترین

بوفۆن ئەم هەفتەیە واز لە یاریکردن دەهێنێت و پۆستێک چاوەڕێی دەکات

یاریگا-جیانلویجی بوفۆن بەنیازە لەم هەفتەیەدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن رابگەیەنێت.

گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی ئیتاڵیا تەمەنی گەیشتووەتە 45 ساڵ و تا وەرزێکی دیکەش گرێبەستی هەیە لەگەڵ پارما، بەڵام بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، وابڕیارە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنیتەوە و دواتر وازهێنان رابگەیەنێت.

بوفۆن لەلایەن هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سان جێرمانەوە پۆستی پێشکەشکرابوو. بەگوێرەی سەرچاوەکە، ناوبراو پۆستەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هەڵبژاردووە و ئەرکی یاریدەدەری راهێنەر وەردەگرێت. تێیدا لە نزیکەوە لەگەڵ رۆبیرتۆ مانچینی و یاریزانانی ئیتاڵیا کار دەکات.

بوفۆن لەو ئەرکەدا جێگەی جیانلوکا ڤیالی دەگرێتەوە کە لە 2022 بەهۆی نەخۆشی وازی لێهێنا و لە مانگی یەکی ئەمساڵیشدا کۆچی دوایی کرد.

بوفۆن خاوەنی ریکۆردی زۆرترین یارییە بۆ ئیتاڵیا بە 176 یاری. یەکەم یاریشی لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە ساڵی 1997 بۆ ئەنجامدان.

کاروانی یاریکردنیشی لەگەڵ یانەکان 18 ساڵ درێژەی کێشا و یاری بۆ یانەکانی پارما (2 جار)، یوڤێنتۆس (2 جار) و پاریس سان جێرمان ئەنجامدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button