ئیسپانیا

ڤیکتۆر رۆکی دەبێتە شوێنگرەوەی دێمبلی

یاریگا

گرنگیدانی پاریس سانجێرمان بە عوسمان دێمبلی و مەیلی یانە فەرەنسییەکە بۆ چالاککردنی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە وایکردووە کە بەرپرسانی بارسێلۆنا خۆیان بۆ ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە ئامادە بکەن.

ڕادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلاوگرانا، جگە لە تەرخانکردنی پارەی فرۆشتنی یاریزانە فەرەنسیەکەیان بۆ هێنانی یاریزانی نوێ، بەتایبەتی لە هێلی بەرگری، دەیانەوێت هەر ئەم هاوینە هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ڤیکتۆر رۆکی بە گرێبەستێک بۆ ماوەی هەشت ساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، پلانیش وابوو لە وەرزی  2024-2025 واتە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەی بکات، بەڵام لە ئەگەری چوونی عوسمان دێمبلی، رەنگە یاریزانە بەڕازیلیەکە هەر ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە نوێیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button