ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

“بارسا جەنگ لە دژی پاریس بەرپا دەکات”

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ هێشتنەوەی عوسمان دێمبێلێ لە نێوییاندا هەوڵی هەڕەشەکردن لە پاریس.

بلەوگرانا ئامادەنیە یەكێک لە ئەستێرە گەورەکانی لەدەست بدات بەڵام چیتر لە کۆنترۆڵی ئەواندا نیە چونکە پاریس ئامادەیە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات و یاریزانەکەش رازییە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئەگەر بارسا نەیتوانی عوسمان رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە ئەوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا سکاڵا لە دژی یوفا تۆماردەکات. بارسا  لە سکاڵاکەدا داوای روون کردنەوە لە یوێفا دەکات چۆن پاریس هێشتا دەتوانێت یاریزان بگوازێتەوە و یاساکانی یاری خاوێنی نەشکاندووە لە کاتێکدا لە حەوت ساڵی رابردوودا زیاد لە یەک ملیار  یۆرۆ زیانی کردووە.

بەگوێرەی یاسای یاری خاوێن، یانەکان دەبێت تەنها لە چوارچێوەی بەشێک لە قازانج و داهاتییان پارە لە کڕینی یاریزان دا خەرج بکەن.

پارساڵ، خافیێر تیباسی سەرۆکی لالیگاش سکاڵای دژی پاریس تۆمارکرد پاش شکستهێنانی گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ مەدرید و یانە فەڕەنسییەکەی بە شکاندنی یاری خاوێن تۆمەتبارکرد بەڵام بەگووتەی موندۆ، هەتا ئێستا یوێفا وەڵامی تیباسی نەداوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button