ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

هۆکاری ناپاکی عوسمان لە بارسا

هەموو پێشهاتەکان بە خێرایی بەرەو ئەوە دەچن عوسمان دێمبێلێ بارسێلۆنا بەرەو پاریس جێدەهێڵێت.

چاڤی هێرناندێز هیوایەکی زۆری لەسەر ئەو یاریزانە هەڵچنیووە بۆ وەرزی تازە و ساڵانێکە مووچەیەکی بەرزی پێدەدەن تاوەکو بگاتە ئەمڕۆژە بەڵام ئێستا دەیەوێت بچیتە پاریس  رۆیشتنی لەناکاوی دەبێتە زیانێکی گەورە لە یانەکە.

رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی سەبارەت بە هۆکارەکەی دەڵێت

بارسا پەیوەندی بە پاریسەوە کردووە و ئامادەبووە عوسمان و گاڤی یان پێبدات بەرامبەر بە ئێمباپێ، بە بێ ئەوە قسە لەگەڵ یاریزانەکاندا بکات ئەمەش دێمبێلێی توڕەکردووە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گرێبەستێکی پاریس بۆ پێنج وەرز، وە پێویست بە گفتوگۆی نێوان یانەکان ناکات چونکە پاریس بڕی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات کە تەنها 50 ملیۆن یۆرۆیە و لەو پارەیەش نیوەی بۆ یاریزانەکە دەبێت. ئەم بەندەی گرێبەستەکە تەنها تا کۆتایی ئەمڕۆ کارایە و دوای ئەوە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ 100 ملیۆن و تەواوی پارەکەش بۆ بارسا دەبێت. هەربۆیە دەوترێت بڕیارەکەی عوسمان تەنها داراییە و باسی ئێمباپێی کردووە بە بیانوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button