بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دێمبڵی بە ئۆفەرەكەی پاریس رازی بووە

یاریگا –

عوسمان دێمبڵی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رەزامەندی بۆ پەیوەندیكردن بە پاریس سان جێرمانەوە دەربڕی.

گرێبەستەكەی دێمبڵی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: دێمبڵی بەڵێی بۆ پاریس سان جێرمان كردووە و گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆفەرەكە بەرزكردووەتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە: پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە رێككەوتنی زارەكی لەگەڵ بریكاری كارەكانی یاریزانەكە بەگرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

لە كۆتایشدا ئەوەی خستووەتە روو: پاریس پەیامێكی فەرمی بۆ بارسێلۆنا نارد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكاتەوە كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یاریزانەكە دەدەن و هەولدەدەن بە باشترین شێوە گرێبەستەكە یەكلا بكەنەوە، بابەتەكە پەیوەستە بە كاتەوە.

وەرزی رابردوو دێمبڵی بەشداری لە 35 یاریدا كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button