بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ئارناو تێناس پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد

یاریگا –

ئارناو تێناس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە کرد.

ئارناو تێناس گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە 30ی حوزەیرانی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات، دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریدا بژاردەی یەکلایەنە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی دوو ساڵیتر بەکاربهێنێت بەڵام قبووڵی نەکرد.

تێناس بە گرێبەستێکی ئازاد و بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریسیەکان واژوو کرد. لە دوای واژوو کردنی گریبەستەکەی بۆ میدیاکان گوتی:

زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندییم بەم یانەیەوە کرد و بوومە بەشێک لە خێزانی ئەم یانەیە، لە مێژووی پاریس سانجێرماندا ناوی باشترین گۆڵپارێزەکان دەبنرێت. بۆمن جێگەی شانازییە ئەمڕۆ لێرە ئامادەم.

ئارناو تێناس کاپتنی تیپی دووەمی بارسا بوو و گۆڵپارێزی بەردەوامی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لە پاڵەوانێتی ئەوروپای خوار 21 ساڵان، بەڵام نەیتوانی رێگری لە شکستەکە بکات لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرا. دوای 12 ساڵ لە ریزەکانی خوارەوەی بارسێلۆنا، وەرزی رابردوو هەندێک جاریش دەبووە گۆڵپارێزی سێیەم لە بارسا لە دوای تێرشتیگن و پێنا. ئێستا تێناس دەتوانێت ئەزمونێکی نوێ لە پاریس سان جێرمان تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button