قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… لیڤەرپوول و ئێمباپێ نزیکن، کەین دەبێتە باڤاری

لیڤەرپوول خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، تاوەکو کیلیان ئێمباپێ بە خواستن بگوازێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کیلیان ئۆفەرە گەورەکەی هیلالی رەتکردەوە – سەندەی میرەر

ریال مەدرید ناتوانێت لە 230 ملیۆن یۆۆر زیاتر بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ خەرج بکات – مارکا

لیڤەرپوول لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ساوسامتن بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا بەردەوامن، سەینتس ئۆفەری یەکەمی لیڤەرپوولی رەتکردەوە کە بریتی بوو لە 34 ملیۆن پاوەند – لیڤەرپوول ئیکۆ

بایرن میونشن گەشبینە بە تەواوکردنی گواستنەوەی هاری کەین لە تۆتنهامەوە – سکای سپۆرتس

بڕیارە سبەی دووشەممە، کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان میونشن و تۆتنهام بە ئامادەبوونی یان کریستیان درێسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میونشن، مارکۆ نێپی، بەڕێوەبەری هونەری میونشن و دانیێل لێڤی، سەرۆکی سپێرز لە لەندەن بەڕێوەبچێت – مەیڵ ئۆن سەندەی

مانچێستەر یونایتد و ئاتاڵانتا لەسەر گواستنەوەی راسموس هۆیلوند رێککەوتن، بەهای گواستنەوەکە دەگاتە 94 ملیۆن دۆلار – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤیلا دەیەوێت ئاداما تروارێ بگوازێتەوە، ئێستا بێ یانەیە، ئەمەش دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ وۆڵڤز – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول بڕی 7.5 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی سادیۆ مانێ لە میونشنەوە بۆ نەسر لەدەستدەچێت، ئەم بڕە پارەیە وەک شیرینی دەستکەوت لە گرێبەستەکەدا هەبوو، بەڵام مانێ گرێبەستەکەی تەواو نەکرد – مەیڵ ئۆن سەندەی

ئەگەر یۆشکۆ گڤاردیۆل لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات، ئەوا سیتی دەستبەرداری ئێمریک لاپۆرت دەبێت – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

پاریس سانجێرمان رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری مارکوینۆس بێت، سەرەڕای گرنگییەکانی نەسر – RMC

رۆما و وێستهام لەسەر گواستنەوەی جیانلوکا سکاماکا رێککەوتن، سەرەتا بە خواستن دەچێتە پایتەختی ئیتاڵیا و بۆ وەرزی داهاتوو، رۆما دەتوانێت بە 19 ملیۆن پاوەند، بە تەواوی بیگوازێتەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

ئاستۆن ڤیلا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی فێران تۆرێس، یاریزانی بارسێلۆنا دەستپێکردووە – سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button