ئیسپانیاگرنگترین

کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا چارەسەر بوون

یاریگا –

بارسێلۆنا جارێکی دیکە زیندوو بووەوە و ئێستا دەتوانێت یاریزانە نوێیەکانی لە لالیگا تۆمار بکات.

کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا، رێگربوون لە تۆمار کردنی یاریزانی نوێ لە لالیگا. بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە، بارسا لە هاوینی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئۆرفیۆس میدیا و سۆکیۆس، تاوەکو 24.5 پشکەکانی ستۆدیۆی بەرهەمهێنانی هونەری بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.

هەردوولا لەسەر وەرگرتنی پارە بە شێوەی قیست رێککەوتن، لە هاوینی رابردوو بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیان وەرگرت. چەند رۆژێک لەمەو بەریش تەواوی پارەکەی دیکەیان وەرگرت و ئێستا هیچ کێشەیەکی بۆ تۆمار کردنی یاریزانانی نوێ لە لالیگا نییە.

ئەمڕۆ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا ئامادەبوونی تەواوی پارەکە ئاشکرا دەکات و بەمەش بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانان ئیلکای گوندۆگان، ئۆریۆل رۆمیو و ئینیگۆ مارتینێز لە لالیگا تۆمار بکات. جیا لەمەش بارسا دەتوانێت گرێبەستی رۆناڵدۆ ئاراوخۆ، مارکۆس ئەڵۆنسۆ ، ئیناکی پێنا و سێرگی رۆبێرتۆ نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button