ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانە نوێیەكەی میلان: چاڤی هەوڵیدا بمگوازێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا

تیانی ریندەرز، یاریزانە نوێیەكەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵی داوە بیگوازێتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

ریندەرز لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا لە یانەێ ئالكەماری هۆڵەندیەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە كرد، بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا هاوینی 2028.

لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت یاریزانە هۆڵەندیەكەی میلان ووتی: لەگەڵ چاڤی لە گفتۆگۆدا بووین بۆ پەیوەندیكردنم بە بارسێلۆنا پێش هاتنم بۆ میلان.

بەردەوام بوو ووتی: بۆ من مەحاڵ بوو چونکە پێشتر بڕیارم دابوو پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکەم.

ریندەرز لەگەڵ رۆسۆنێری درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یاریزانە 24 ساڵانەكە بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكارییەكان پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button