قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. کیلیان ئێمباپێ جیهان بە خۆی سەرقاڵ دەکات و ئەستێرەیەک ماڵئاوایی لە پرێمەرلیگ دەکات

چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام خۆیان بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ ئامادە دەکەن، هیلال تاکە یانەیە کە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە پاریس کردبێت و ئۆفەرەکەش بریتییە لە 300 ملیۆن یۆرۆ – تێلێگراف

ئەگەر ئێمباپێ بچێتە ریال مەدرید، ئەوا تەنیا بۆ ساڵێک دەبێت و دواتر پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات – تایمز

هیلال نزیکە لە گواستنەوەی ئالێکساندار میترۆڤیچ، هێرشبەری سربی و فولهام – 90min

بارسێلۆنا خۆی لە بابەتی گواستنەوەی ئێمباپێ بە دووردەگرن، سەرەڕای بەستنەوەی ناوی ئەستێرە فەرەنسییەکە بە بارسا – مارکا

ئەگەر ئێمباپێ بچێتە هیلال، ئەوا پاریس ئۆفەرێک بە بڕی 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی هاری کەین، پێشکەشی تۆتنهام دەکات – ئیندیپێندێنت

جۆردان هێندەرسن، کاپتنی لیڤەرپوول ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد و لەم چەند رۆژە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی ئیتیفاقی سعودی – مەیڵ

مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر پێشکەش کردنی ئۆفەرێک بە راسموس هۆیلوند، هێرشبەری ئاتاڵانتا – مەیڵ

ئینتەر میلان ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئاستۆن ڤیلا کردووە، لە پێناو گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێز – TyC Sports

ئێریک تێن هاخ هێشتا مێرکاتۆی ئەم هاوینەی دانەخستووە و لە نزیکەوە چاودێری راندال کۆلۆ موانی، هێرشبەری ئێنتراخت فرانکفورت و محەمەد کودوس، هێرشبەری ئەیاکس دەکات – میرەر

تۆتنهام و وێستهام کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی کۆنۆر گالاگەر، یاریسازی چێڵسی دەکەن – ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button