ئه‌مریکا

کاڤانی نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی

یاریگا

ئێدینسۆن کاڤانی، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە گرێبەستێکی دوو ساڵە چووە یانەی ڤالێنسیا، دوای تەنها یەک وەرز نزیکە لە جێهێشتنی ئەو یانەیە.

بەڕێوەبەر و ستافی راهێنەرانی یانە ئیسپانییەکە چیتر متمانەیان بەو هێرشبەرە تەمەن 36 ساڵە نییە و لە لیستی گەشتەکانی پێش وەرزدا ئەو یاریزانەیان دوورخستووەتەوە.

ماڵپەڕی RMC Sport و لە زاری میدیاکانی ئەرجەنتینیەوە، بۆکا جونیۆرز چاوەڕێی چارەنوسی هێرشبەرە ئۆرگواییەکە دەکات لەگەڵ ڤالێنسیا بۆ ئەوەی بە فەرمی هەنگاو بنێت بۆ گواستنەوەی.

بۆکا ماوەیەک پێش ئێستا هەوڵی گواستنەوەی کاڤانی دا، بەڵام نەیتوانی هیچ بکات، ئەو یانەیە ئێستا هەلێکی باشی هەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button