ئینگلتەرا

کانسێلۆ لە مانچێستەرسیتی دەمێنێتەوە

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بڕیاریدا هەلێکی دیکە بە جواو کانسێلۆ برگریکاری یانەکەی بدات.

کانسێلۆ کە یەکێک بوو لە پارچە سەرەکییەکانی یانەی مانچێستەر سیتی لە سەرکەوتن و پاڵەوانێتیەکانی چەند ساڵی رابردوودا، وەرزی رابردوو کانسێلۆ بە شێوەی خواستن لەم تیپە رۆیشت.

پێشووتر ناکۆکی و ململانێ لە نێوان ئەو و گواردیۆلادا دروستبوو، بووە هۆی ئەوەی کە چانسی یاریکردنی نەبێت و لە کۆتاییدا ئەستێرە پورتوگالییەکە لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد.

بەڵام دۆخەکە بەو جۆرەی خۆی دەهەویست نەبوو و بەڕێوبەرانی بایرن میونشن بڕیاریان دا چێتر گرێبەستی خواستنەکەی درێژ نەکەنەوە، دواجار کانسێلۆ ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد.

هەر لەسەرەتای کردنەوەی پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینە دەنگۆی زۆر هەبوو لەسەر ئەگەری جێهێشتنی و پەیوەندیکردن بە یانەکانی وەک ریال مەدرید و بارسێلۆنا، بەڵام ئێستا پێدەچێت دۆخەکە بە تەواوی گۆڕابێت.

لەکاتێک لەبارەی بارودۆخی کانسێلۆوە پرسیار لە گواردیۆلا کرا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی:

ئەو لێرە لەگەڵ ئێمەیە. جواو لە رابردوودا یاریزانێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە. ئێستا گەڕاوەتەوە ئێرە و یەکێکە لە ئەندامی ئەم تیپە. دەبێت بزانین چی روودەدات لە داهاتوو دا.

زۆرێک لە میدیاکانی ئینگلتەرا پێیان وایە راهێنەری سیتی بەنیازە هەلی دووەم بە کانسیلۆ بدات و وەرزی داهاتووش بە درێسی هەمان تیپەوە لە پریمەرلیگ یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button