ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرت مانچێستەر سیتی جێدەهێڵیت

یاریگا –

بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئێمریک لاپۆرت، مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

لە وەرزی رابردوو ئێمریک لاپۆرت لەلایەن پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکە وەک یاریزانێکی یەدەگ پشتی پێ دەبەسترا، لە کاتێکدا یانەکە توانی سێ نازناوە گەورەکەی وەرز بەدەستبهێنێت.

لاپۆرت نایەوێت سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە ببێتەوە، بەهۆی کەمی خولەکی یاریکردن، بەنیازە لەم هاوینە ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێبهێڵیت، بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی 2024 بکاتەوە.

لە چەند هەفتەی رابردوو ناوی یاریزانەکە بە یانەی بارسێلۆنا بەسترابووەوە. بەڵام بەهۆی گواستنەوەی ئینیگۆ مارتینێز کەتەلۆنییەکان لە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە کشاونەتەوە.

رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکات، بەنیازن بەم زووانە ئۆفەرێکی پێشکەش بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە بلوو موون نزیکە لە گواستنەوەی ڤاردیۆلی کڕواتی، بەمەش ئەگەری رۆیشتنی لاپۆتی زیاتر دەبێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە نرخی بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە 21 ملیۆن پاوەندە، بەڵام پاڵاس دەیەوێت بەر لەوەی یانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ بێنە ناو رکابەری بەدەستهێنانی ناوبراو، بە بڕە پارەیەکی کەمتر گرێبەستەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە زستانی 2018 بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتلێتیک بلباوی ئیسپانییەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی سیتیزن.

بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە 179 یاری کردووە، خاوەنی 12 گۆڵ و 4 ئەسیستە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 5 پرێمەرلیگ، 4 کاراباو کەپ، 2 جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و 2 نازناوی جامی سوپەری ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button