ئه‌ڵمانیا

مارسێل زابیتسەر بۆ دۆرتمۆند

یاریگا

هەردوو یانەی بایرن میونشن و بورووسیا دۆرتمۆند بەخێرایی لەسەر گواستنەوەی مارسێل زابیستەر گەیشتنە رێککەوتن.

فلۆریەن پلێتنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی چەند کاتژمێری ڕابردوو، بایرن میونشن و دۆرتمۆند گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی مارسێل زابیتسەر.

دۆرتمۆند 19 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەمساییە بە بڕگەی پاداشتەوە. زابیستەر لەسەرەتادا بەنیازبوو بچێتە خولی ئینگلیزی یان خولی ئیتاڵیا، بەڵام بەرپرسانی دۆرتمۆند هەرگیز دەستبەرداری گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەبوون.

زابیتسێر لە هاوینی 2021 بەرامبەر 16 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لایپزیگەوە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد و تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ئەم تیپە هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button