ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: یاریزانێکی لێیستەر بە 38 ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە بۆ نیوکاسڵ

یاریگا-یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند هارڤی بارنزی ئەستێرەی لێیستەر سیتی بە 38 ملیۆن پاوەند بووەتە یاریزانی یانەکەیان.

بارنز بەشێک بوو لە پێکهاتەی لێیستەر بەڵام یانەکەی جێهێشت پاش دابەزینی یانەکە بۆ ریزی پلە یەکەکانی ئینگلتەرا. ناوبراو ئەمڕۆ واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد کە بۆ پێنج وەرز دەیکاتە موڵکی مەگپایس.

ناوبراو دوای راگەیاندنی هەواڵەکە وتی

من دڵخۆشم و ئەمە یانەیەکی گەورەیە، وە هەلێکی مەزنە تاوەکو ببمە بەشێک لە تیمێکی سەرکەوتوو کە کاری سەرسوڕهێنەری ئەنجامداوە. پێم وایە ئەمە خەونی هەموو هێرشبەرێکە یاری بۆ تیمێکی لەم جۆرە بکات کە بەخێراییەکی زۆر و توانایەکی جەستەیی بەرز یاری دەکەن.

 

بارنس دەرچووی ئەکادیمیای لێیستەر بوو لە ساڵی 2016دا و هەمیشە یاریزانی ئەو یانەیە بووە بەڵام لە 7 ساڵی رابردوو، سێ وەرزی بە خواستن میڵتۆن کینس، بارنسلی و وێست برۆم بەسەربردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button