ئینگلتەرا

برۆنۆ فێرناندێز وەک کاپتنی نوێی مانچستەر یونایتد دەستنیشانکرا

یاریگا

برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد وەکو کاپتنی یەکەمی یانەکە دیاری کرا.

مالپەری فەرمی شەیتانە سوورەکان بڵاویکردەوە یاریزانە پورتوگالییەکە پێشتر لە چەندین بۆنەدا قۆڵبەستی بۆ یونایتد بەستووە و ئێریک تێن هاگ دووپاتیکردووەتەوە کە ئێستا بە شێوەیەکی هەمیشەیی سەرکردایەتی تیپەکە دەکات.

فێرناندێز لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە، لە 185 یاریدا 64 گۆڵی تۆمارکردووە و 54 ئەسیستیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button