ئیسپانیاگرنگترین

شاندی بارسێلۆنا گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

یاریگا –

شاندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەیشتنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە شاندی یانەی بارسێلۆنا، بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، لە کەتەلۆنیاوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتن، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجیلۆس نیشتنەوە.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە، 29 یاریزانی بانگهێشتی تیپەکەی کردووە و لەگەڵ یانەکە گەشتی ئەمریکایان کردووە، کە هەر سێ یاریزانی نوێی یانەکە، ئێلکای گوندۆگان، ئینینگۆ مارتینێز و ئۆریۆل رۆمیۆش لەگەڵ یانەکە گەشتیان کردووە.

بارسێلۆنا لە ئەمریکا بەشداری پاڵەوانێتییەکی دۆستانە دەکات بە بەشداری هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، ئەیسی میلان، یوڤێنتوس، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد، کە پاڵەوانێتییەکە لە 23/7 دەستپێدەکات و لە 3/8 کۆتایی دێت.

خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە:

ساتی گەیشتنی شاندی یانەکە

 

لیڤاندۆڤسکی
گوندۆگان

 

چاڤی هێرناندێز
رافینیا

 

عوسمان دیمبێلی

 

گاڤی

 

رۆمیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button