قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ڤێراتی لە لالیگا نزیکدەبێتەوە و ئەهلی سعودی گڕدەکاتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

چێڵسی ئۆفەرێکی دیکە بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند بۆ مۆسێس کایسیدۆ، یاریزانی برایتن ئامادە دەکات – مەیڵ

مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی رافینیا، یاریزانی بارسێلۆنا دەستپێکردووە، تاوەکو شوێنی ریاز مەحرز بگرێتەوە – فووت مێرکاتۆ

لە دوای گواستنەوەی مەحرز، ئەهلی سعودی نزیکە لە گواستنەوەی ئالان سەینت ماکسیمین لە یانەی نیوکاسڵەوە – تێلێگراف

نەسر ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بایەر لیڤەرکوزن کردووە، بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی موسا دیابی – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئالێکساندار میترۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی رەتیدەکاتەوە جارێکی دیکە یاری بۆ فولهام بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە لەندەنییەکە دوو ئۆفەری هیلالی رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

کریستال پاڵاس ئامادەنییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری شێخ دۆکۆری ببێت. لیڤەرپوول چاودێری دۆخەکەی دەکات – مەیڵ

تۆتهام دەیەوێت پێدرۆ، ئەستێرەی فلامێنگۆ بگوازێتەوە – ئیندیپێندێنت

نیوکاسڵ یونایتد لەسەر گواستنەوەی هارڤی بارنس گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ لێستەر سیتی. نرخی گواستنەوەکە دەگاتە 38 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک

فولهام ئۆفەرێکی بە بڕی 15 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە کاڵڤن باسێی، بەرگریکاری ئایاکس کردووە – ئاتلێتیک

ئاتلێتیکۆ مەدرید پرسیاری ئەگەری چوونە دەرەوەی مارکۆ ڤێراتی لە پاریس سانجێرمان کردووە، تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش نەکردووە – لیکیپ

تۆتنهام و وێتسهام خەریکی کێبڕکێن لەسەر گواستنەوەی کۆنۆر گالاگەر، یاریزانی چێڵسی. نرخی گواستنەوەی لە 40 ملیۆن پاوەند نزیک دەبێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ڤیاڕیال ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ سێدریکس سۆوارێس، بەرگریکاری ئارسیناڵ واژۆ بکات – سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button