Video Goalتێنسگرنگترین

کێشەیەکی دەگمەن لە یارییەکی فەرمیدا

یاریگا-

لە یارییەکانی پاڵەوانێتی بودابێست بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە هەنگاریا بەرێوەدەچێت، کێشەیەک دروست بوو لە نێوان یاریزانێک و ناوبژیواندا کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

یارییەکە لە قۆناخی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە بوو لەنێوان کچە یاریزانی چینی ژانگ لەگەڵ یاریزانی هەنگاری تۆس، لە گێمی یانزەهەمی کۆمەڵەی یەکەمدا، کچە چینیەکە تۆپێک دەخاتە یاریگای یاریزانی بەرامبەرەوە، ناوبژیوانی هێل دەڵێت تۆپەکە لە دەرەوەی ناوچەی دیاریکراودایە، کاتێک ناوبژیوانی سەرەکی لەسەر کورسییەکەی دێتە خوارەوە و تەماشای دەکات ئەویش دەڵێت راستە تۆپەکە لە سنوری دیاریکراو چووەتە دەرەوە، بەڵام لێرەوە کێشەکە دەست پێ دەکات، کاتێک ژانگ بە بڕیارەکە ناڕازی دەبێت و دەڵێت نەخێر ئێوە هەڵەن ئەو تۆپە لە سنوری دیاریکراو دەرنەچووە، دوای مشتوومرێکی زۆر، ناوبژیوان لە بڕیارەکەی پەشیمان نابێتەوە، بۆیە ژانگ دەڵێت من یاریی ناکەم تاوەکو بەڕێوەبەری پاڵەوانێتیەکە تەماشای تۆپەکە بکات و بڕیار بدات، لەم کاتەدا یاریزانە هەنگارییەکە دەڕوات و بە قاچ شوێنی تۆپەکە دەسڕێتەوە، بەمەش هیچ ڕێگایەک بۆ کچە چینیەکە نەمایەوە و ناچار لە یارییەکە کشایەوە و بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت.

کاردانەوەکانی دوای یارییەکە تا دێت زیاتر دەبێت و بەشێک لە یاریزانە بەناوبانگەکان پشتگیری خۆیان بۆ ژانگی چینی دووپاتکردەوە و داوا دەکەن ناوبژیوان و یاریزانە هەنگارییەکە سزا بدرێن.

بە ڤیدیۆ دیمەنەکە ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button