ئیسپانیا

میلتاو باس لە کاریگەری رۆیشتنی بێنزێما دەکات

یاریگا –

ئیدێر میلیتاو دانی بەوەداناوە کە تیپەکەی دڵتەنگ بووە بەهۆی بڕیارەکەی کەریم بێنزێما بۆ جێهێشتنی ریال مەدرید لەم هاوینەدا.

براوەی تۆپی ئاڵتونی 2022 پێشبینی دەکرا پێش کۆتایی هاتنی وەرزی 2023-2022 گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، بەڵام بێنزێما بە هەڵبژاردنە لەناکاوەکەی جیهانی تۆپی پێی تووشی شۆک کرد و پەیوەندی بە تیپێکەوە کرد لە خولی سعودیە بە ناوی یانەی ئیتیحاد.

لەدوای لەدەستدانی ئەستێرەکەی، یانەی ریال لەگەڵ ژمارەیەک هێرشبەردا دانوستاندن دەکات، لەنێویاندا لاوتارۆ مارتینێز و هاری کەین، لەکاتێکدا چاویان لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا.

لە لێدوانێکیدا بۆ 90مین، ئیدێر میلیتاو ئاماژەی بە لەدەستدانی بێنزیما کرد و دانی بەوەدانا کە تیپەکە دڵتەنگە بە رۆشتنی ئەو. بەرگریکارە بەڕازیلییەکە دەڵێت:

بێنزیما؟ بێگومان دڵتەنگ بووین کە رۆیشت، بۆ من باشترین ژمارە 9ی جیهانە، بەڵام ژیان بەردەوامە، دەبێت جارێکی دیکە خۆمان کۆ بکەینەوە.

میلیتاو هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا یانەکە پێشەنگێکی نوێی لە هێرشبردندا هەیە و هاونیشتیمانەکەی و هاوڕێی خۆی بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان ناوبرد و گوتی:

بەڕای من ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی جیهانە.

ئیدر میلیتاو و ریال مەدرید لە یەکەم یارییەکانی پێش وەرزدا بەرامبەر میلان لە یاریگای بەناوبانگی رۆز بۆڵ لە شاری پاسادینا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە 24ی تەمموز دەست بە یاری دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button