ئینگلتەرایاریگا

راسموس هۆیلوند لەگەڵ مانچێستەریونایتد گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لە نێوان 65 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات بۆ گواستنەوەی راسمۆس هۆیلۆند، ئەستێرەی دانیمارکی تەمەن 20 ساڵی یانەی ئەتالانتا.

فابریزیۆ رۆمانۆ، چەند خولەکێک پێش ئێستا نووسی:

دواجار مانچێستەر یونایتد بڕیاریدا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات بۆ کڕینی راسمۆس هۆیلوند بۆ یانەی ئاتالانتا. هێرشبەرە دانیمارکییە 20 ساڵانەکە ماوەیەکی زۆرە سەرنجی ئێریک تێن هاگی بەلای خۆیدا راکێشاوە، هەروەها بەڕێوەبەرانی یانەکەی رازی کردووە کە بڕە پارەیەکی زۆر خەرج بکەن بۆ گواستنەوەی.

لە دانوستاندنە سەرەتاییەکاندا یانەی ئەتالانتا بژاردەی گواستنەوەی بە خواستن بە بڕگەی کڕینی هەمیشەیی رەتکردەوە، بۆیە ئێستا یانە ئینگلیزییەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 65 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ. شەیتانە سوورەکان لەگەڵ هۆیلوند گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و تەنها رێککەوتن لەگەڵ ئاتالانتا ماوە.

هۆیلوند، تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئاتالانتا هەیە، لە 32 یاریی خولی ئیتاڵیادا 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی کردووە. هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردەی دانیمارک یاری دەکات، هەروەها مێژوویەکی هەیە لە یاریکردن بۆ یانەکانی کۆپنهاگن و ستورم گراتز.

بابەتی زیاتر

Back to top button