ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

برایتۆن ئۆفەرێکی خەیاڵی چێڵسی بۆ کایسیدۆ رەتکردەوە

یاریگا-یانەی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆن جارێکیتر ئۆفەرێکی یانەی چێڵسی رەکردەوە بۆ مۆیس کایسیدۆی ناوەڕاستکاری یانەکە.

لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی ئەمساڵدا برایتۆن ئۆفەرێکی چێڵسی بە 60 ملیۆن پاوەند (79 ملیۆن دۆلار) رەتکردەوە بۆ ئەو یاریزانە. لەم هەفتەیەدا چێڵسی ئۆفەرێکی دیکەی بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند (92 ملیۆن دۆلار)  بۆ ئەو یانەیە نارد و ئەمڕۆ ئەوەشیان رەتکرایەوە.

بەگوێرەی ئەتلەتیک هێشتا چێڵسی دوورە لەوپارەیەی یانەی فرۆشیار داوای دەکات کە دەگاتە 100 ملیۆن پاوەند (131  ملیۆن دۆلار). ئەمە لە کاتێکدا کایسیدۆ و چێڵسی لەسەر خاڵە کەسییەکانی نێوانییان رێککەوتوون و ئەو یاریزانە لە چاوەڕوانی رازیبوونی یانەکەیدایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕواندەکرێت چێڵسی بە سێهەم ئۆفەرەوە بگەڕێتەوە و ئەمجارەیان  لێڤی کۆڵویلی یاریزانی لاوی بەشێک بێت لە گرێبەستەکە. کۆڵویڵ وەرزی رابردووی بە خواستن لە برایتۆن بەسەربرد و ئاستێکی بەرزی نیشاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button