ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

کانتێ داوایەکی سەیری لێدەکرێت

هاندەرێک لە ئاهەنگی بووک گواستنەوە داوایەکی سەیر لە کانتی دەکات
یاریگا-
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا لە کاتی ئامادەبوونی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە داوای لێدەکرێت وەرزی داهاتوو بچێتە لیڤەرپول.

رۆژنامەی تایمزی بریتانی بڵاویکردەوە لە کاتی ئامادەبوونی یاریزانی فڕەنسی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە شاری لەندەن، یەکێک لە هاندەرەکانی یانەی لیڤەرپول داوای لێدەکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەوە بکات، بەڵام ئەو یاریزانە تەنها زەردەخەنەیەک دەکات و هیچ وەڵامێکی ناداتەوە.

کانتی بە هۆی پێکان بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی ناکات و یەکێک لە دانیشتوانی لەندەنیش لە کاتی ئاهەنگی کچەکەی بانگهێشتی دەکات و ئەویش داواکەی پەسەند کرد.

Back to top button